خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی ھەولێر ھاوکاری کران

 خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی ھەولێر ھاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ھاوبەشدا سیمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەڕێوە برد و لە درێژەی کارەکانیاندا لە کۆمەڵەی ژینی ھەولێر ھاوکارییان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت دابین کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣/١/٢٠١٨، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS ی ئەمریکی سیمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی ھەولێر بەڕێوەبرد، کە تیایدا لەسەر چۆنیەتی بەکار ھێنانی کەلوپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١١ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.









باسنيوز
Top