وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە مووچەی پاسەوانە وەهمییەکانی بەرپرسان دەبڕن

 وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە مووچەی پاسەوانە وەهمییەکانی بەرپرسان دەبڕن
ئەندامێکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، لە بواری دانانی پاسەوانی بەرپرساندا هەندێک کەموکوڕی هەیە و پاسەوانی وەهمی هەن، بۆیە کارکردن بۆ بڕینی مووچەی ئەو پاسەوانانە دەستی پێکردووە.

نازم ھەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کەموکوڕی لە پاسەوانی بەرپرسان هەیە و ژمارەیەکی زۆر پاسەوانی وەهمی هەن کە شۆفێری تەکسی یان شوانن یان مردوون، کەچی وەک پاسەوان مووچەیان پێ دەدرێت“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڕیار دراوە سەرجەم ئەو پاسەوانانە مووچەیان ببڕدرێت و چاکسازی لە بواری پاسەوانی بەرپرساندا بکرێت، ”چونکە ژمارەکە زۆرە“. گوتیشی: ”بەرپرس ھەیە 40 پاسەوانی ھەیە، بۆیە بابەتی پاسەوانی بەرپرسان بە تەواوی ڕێک دەخرێتەوە، ئەو زۆری و بۆرییە ناھێڵدرێت“.









باسنيوز
Top