چاودێرێکی سیاسی: گۆڕان و کۆمەڵ هەوڵی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن
پاش ئەوەی هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داوای لە حەیدەر عەبادی کرد، بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دابەش بکات. سۆران سێوکانی، چاودێری سیاسی و توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، ڕاگەیاند: گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ھەوڵ دەدەن ئەوەی پێی دەگوترێت قەوارەی ھەرێمی کوردستان، وەک حکوومەت نەمێنێت، بەڵکو راستەخۆ بەغدا مامەڵەی پارێزگایەک لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات“.
ئەم کارەشی بەو پەڕی مەترسی لە قەڵەم دا و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەوپەری مەترسییە ململانێی سیاسی لە کوردستان بگوازرێتەوە بۆ دەست بردن بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، ئەگەرنا عەبادی جیاوازی لەنێوان کەسدا ناکات".
سۆران سێوکانی نایشارێتەوە کە ئەو لایەنانە دوای ئەوەی نەیانتوانی لەو پڕۆژەیان سەرکەون کە بەغدا مامەڵەی راستەخۆ لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات، ”ئێستا لەم پڕۆژەیەش سەرناکەون“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوتەی دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 2/1/2018ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای گەیاندووە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن.
باسنیوز
