تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپی و بێ سەرەتاکان بۆ مانگێک درێژ کرایەوە

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپی و بێ سەرەتاکان بۆ مانگێک درێژ کرایەوە


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ئەورووپییەکانی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە.



فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، راگەیاند: "بە بەیاننامەی ژمارە 18ی ساڵی 2017ی وەزارەتی ناوەخۆی ھەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ئەورووپی و بێ سەرەتاکان، ھەموار کرایەوە، بەپێی نووسراوی ژمارە (21207) لە 2017/12/28، ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی بۆمانگیکی دیکە دریژکرایەوە کە ماوەکە لەرۆژی 2017/12/31 واتا تۆمارکردن تاکو رۆژی 2018/1/31 بەردەوام دەبێت".



گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە ھەر بەپێی نووسراوەکە ئەگەر ھەر ئۆتۆمبێلێک تاکو رۆژی 2017/6/1 لەدەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە داخل بوو بێت تۆمار دەکریت، ئەمەش لەکاتێکدا پێشتر تاکو رۆژی 2017/5/1 بوو.


ئاشکراشی کردووە، کە لە بڕگەیەکی دیکەی نووسراوەکەدا ھاتووە ئەم ھەموارکردنەوەیە تەنھا ئۆتۆمبێلە ئەورووپییەکان دەگریتەوە، جگە لەوانە ھەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە تۆمار نەکرابێت ئەوە بەھەڵوەشاوە ھەژمار دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.



فازڵ حاجی، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە سەبارەت بەتۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بیانی لە ھاتوچۆی ھەولێر، تاکو رۆژی 2018/1/10 بەردەوام دەبێت، واتا 10 رۆژ زیاتر لەشارەکانی دیکە، بەھۆی ئەوەی کەوا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لەکاتی ئیستا بەھۆی گواستنەوەی بۆ باڵەخانەی تازە راییکردنی مامەڵەکان وەستاوە و لەچەند رۆژی داھاتوودا دەستبەکار دەبنەوە.
bas news-
Top