كۆمسیۆن ڕاپۆرتی پێویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌داته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت
به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌كردنى داواكارى بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرتى پێویستییه‌كان و داواكاریه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده بكات.
شێروان زرار،گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه(3-1-2018) وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران كۆببینه‌وه و تاوتوێى پێویستیه‌كانى هه‌ڵبژاردن و ماوه‌ى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و بودجه‌و ڕۆژى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دیار بكه‌ین".
گوتیشى: "پێشووتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداوین كه ته‌واوى داوكاریهكانمان جیبه‌جێ بكات،بۆیه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه باسى ده‌كه‌ین ده‌یكه‌ینه ڕاپۆرت و ده‌ده‌ینه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رببڕن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ڕاسته تۆمارى ده‌نگده‌ران تۆمارێكى پاك نیه و ناوى دووباره و مردوان و هاوشێوه‌ى زۆرى تێدایه،به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ناوانه (900) ناون، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و گوتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌نیازین هه‌فته‌ى داهاتوو گرفته‌كانى ناو تۆمارى ده‌نگده‌ران بۆ هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌ڕوو،هاوكات هه‌وڵه‌كانى پاككردنهوهشى كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان پێكردووه، ئاشكرا ده‌كه‌ین".
bas news-
