ئه‌ردۆگان بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی ده‌ركرد
ئیبراهیم ئه‌ردۆگان سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی (خه‌به‌ر 7) كه له ئاكپارتییه‌وه نزیكه، له نووسینێكدا ئاشكرای كردووه ئه‌ردۆگان بڕیاری داوه ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه‌ی لێیه و سه‌ره‌تاش له عه‌فرینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
نووسه‌ر باس له ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌زاران سه‌ربازی توركیاش له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه.
ئه‌و ده‌نووسێ "له سنووری ههتایهوه بۆ كیلیس و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌رناخ و ته‌واوی سنووره‌كان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه و به هه‌زاران سه‌ربازیش به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ بكرێت بۆ چوونه ناو عه‌فرین و ده‌ركردنی یه‌په‌گه له‌و شاره. ده‌كرێت بڵێین ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و ته‌نیا فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن ماوه".
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه ده‌دات له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئیدی كۆتایی به یه‌په‌گه دێت له رۆژئاوا و ترسی ئه‌وان له‌سه‌ر توركیا نامێنێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه، كه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا 20 كامیۆنی تر چه‌كی بۆ یه‌په‌گه ناردووه‌تە رۆژئاوا.
bas news-
