دهۆك.. به‌هۆی برووسكه‌وه سه‌دان ئامێری كاره‌بایی ماڵان له‌كار كه‌وتن
بێوار عهبودولعهزیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك گوتی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه له گه‌ڕه‌كی ماڵتای ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شاری دهۆك به‌هۆی چه‌ند برووسكه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به سه‌دان ئامێری كاره‌بایی ماڵان له كاركه‌وتوون".
به‌پێی زانیارییه‌كان یش له گوندی لاهۆرای سه‌ر به پارێزگای دهۆك له ئه‌نجامی لێدانی برووسكه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری كاره‌بایی ماڵه‌كانی گونده‌كه له كار كه‌وتوون.
لاڤان عیسمه‌ت دانیشتووی گوندی هلۆرایه گوتی: "به‌هۆی ئه‌و بروسكهیهوه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو دانیشتووانی گونده‌كه درووست بووه و به ده‌یان ئامێری كاره‌بایی به‌وهۆیه‌وه له‌كار كه‌وتن به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانێكی به‌دواوه نه‌بوو".
bas news-
