دزەیی: پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغدا دەکەین
سەفین دزه‌یى گوتی، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا دووپاتى له هه‌ڵوێستى خۆى كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ چاره‌كردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق له حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ست به گفتوگۆ بكات. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا خۆش بكات.
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.
دزه‌یى ده‌رباره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران گوتى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م هه‌نگاوه خۆشحاڵه و به پێزانینه‌وه پێشوازى لێده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت.
kdp-
