سەفین دزەیی: بۆ گفتوگۆ پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغدا دەکەین
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتووشیەتی: "ئه‌نجومه‌نى وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا جەختی لەسەر هه‌ڵوێستى خۆى كردووەته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق له حكوومه‌تى فیدراڵ و ده‌ست به گفتوگۆ بكات و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا خۆش بكات".
سەفین دزەیی ڕاشی گه‌یاند: "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لێژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ لە‌باره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان".
دزه‌یى ده‌رباره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران، گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م هه‌نگاوه خۆشحاڵه و به پێزانینه‌وه پێشوازیى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیاریى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت."
باسنيوز
