ھەولێر.. زیاتر لە 250 کارتۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

 ھەولێر.. زیاتر لە 250 کارتۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
درەنگانی شەوی دوێنی، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە چالاکییەکیدا، دەستی بەسەر 250 کارتۆن حەبی ھۆشبەر گرت.

نەقیب ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاندووە، کە دوێنێ شەو 1-2/1/2018 لە چالاکییەکی پۆلیسی بنکەی نەھێشتنی تاوانی راستی، کەسێکیان دەستگیر کردووە و ھەروەھا دەستیان بەسەر بارھەڵگرێک گرتووە، کە حەبی ھۆشبەری تێدابووە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو حەبە بەکاردێت بۆ مادەی ھۆشبەر پاش چەندین گۆڕانکاری، بۆیە پۆلیسی ھەولێر دەستی بەسەردا گرتووە، کە 254 کارتۆن لەنێو بارھەڵگرێکدا بووە.

ئاشکراشی کرد، ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ئیجرائاتی یاسایی بە رێکوپێکی دەکرێت.










باسنيوز
Top