گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانى كورد له‌لایه‌ن كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور له كه‌ركووك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێتەوە
د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقى پارتى له‌كه‌ركووك ڕايگه‌یاند: "بیره‌نه‌وته‌كان و بۆڕییه‌نه‌وته‌كانى كۆمپانییاى نه‌وتى باكوور پاسه‌وانى مه‌ده‌نییان هه‌یه كه خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن و به گرێبه‌ست ڕێككه‌وتوون كه ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ى ده‌كه‌وێته سنوورى زه‌وییه‌كانى ئه‌وان بیپارێزن له‌به‌رامبه‌رى ئه‌وه‌شدا مانگانه پاره‌یان پێ ده‌درێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه دواى ئه‌وه‌ى چونه‌ته پێش نووسینگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ژماره‌ى ئه‌و پاسه‌وانانه 20 كه‌س بوون و ڕێژه‌یه‌كى زۆریان كوردن، بیانووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیشان ئه‌وه بووه كه گوایه پۆلیسى فیدراڵی و پۆلیسى نه‌وت هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ئه‌وان خۆیان بۆڕییه نه‌وتییه‌كان و كێڵگه‌كان ده‌پارێزن.
باسنيوز
