ئه‌ردۆگان له ترسی كورد نابێتە هاوپەیمانی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا
ئاكپارتی خۆی ئاماده ده‌كات تا دوا بڕیار له‌باره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بدات، به‌ڵام هه‌موو پێشبینییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌چن كه ئاكپارتی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بچێته ناو هاوپه‌یمانیه‌تییەكی ستراتیژییه‌وه، ئەمەش لە ترسی كورد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی سه‌ر به ئاكپارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا پێی باشه هاوپه‌یمانی دروست بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا نا، به‌ڵكو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه له 3 پارت یان زیاتر بێت.
ئاشكرایه مه‌هه‌په بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌ست داوه، هه‌موو ده‌زگاكانی راپرسیش ئاشكرایان كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، مه‌هه‌په 3 تا 4%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێ، بۆیه ئاكپارتی نایه‌وێت قورسایی خۆی بخاته ناو باوه‌شی مه‌هه‌په‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاكپارتی بڕیار بدات له هه‌ڵبژاردندا بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌وه، پێویسته یاسای پارته سیاسییه‌كان بگۆڕێت به شێوه‌یه‌كی كاتی كه ماده‌ی 90ی ده‌ستووره. واته بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر یاسای پارته‌كان بگۆڕێت، ده‌توانێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ 2 یان 3 پارت دروست بكات، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێویست به گۆڕینی یاسا ناكات و ده‌توانرێت چه‌ند پارتێك یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت.
مه‌هه‌په له چاوه‌ڕوانی گۆڕینی یاسای پارته‌كانه، چونكه حاڵی زۆر په‌رێشانه به ده‌ست له ده‌ستدانی بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییەوە.
ئه‌گه‌ر ئاكپارتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و په‌رله‌مان، ئه‌وكات ده‌بێت بزانێت ده‌نگی كورده‌كان له ده‌ست ده‌دات، چونكه كوردانی باكوور ده‌نگ ناده‌ن به هیچ پارتێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌وه، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه ئه‌ردۆگان له هاوپه‌یمانی مه‌هه‌په بترسێت.
bas news-
