مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا: "ئەمەریکا چاوی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێرانە"

مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا:
حاکمی ویلایەتێکی ئەمەریکا وەک کۆمارییەکان دەڵێ، ساتەوەختی پشتگیریکردنە لە سەربەخۆیی و ئازادیی ئێران. مێدیاکانی ئەمەریکایش دەڵێن، وڵاتەکەیان چاوی بڕیوەتە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بۆ ئەوەی ڕژێمی ئێستای ئێران بگۆڕدرێت.

خۆپێشاندەرە ئێرانییەکان لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە وێنە گیراون، بە ئاشکرا دەڵێن، یاریی ڕیفۆڕمخوازان و موحافزکارانی دەستەڵاتدارانی ئێران کۆتایی هات.

مێدیای ئەمەریکا و بەریتانیا کە بە وردی چاودێریی خۆپێشاندەران دەکەن، بایەخی زۆریان بەو دروشمانەی خەڵک داوە، کە داوای گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمڕانیی ئێران دەکەن و دەیانەوێ دەستەڵاتی ئێستای ئێران کۆتایی بێت.

ئەگەرچی ڕووداوی کوشتن لەو خۆپێشاندانە بە ئەنازەیەکی گەورە نییە و بە فەرمی تا ئێستا ٥ کەس وەک کوژراو تۆمار کراون، بەڵام دەستگیرکردنی خەڵکی خۆپێشاندەر ڕێژەکەی بەرزە. فۆکس نیوز نووسیویەتی، دەنگی تەقە لە پشتەوەی خۆپێشاندەران دەبیسترێ و ئەمانەش پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن، بۆیە ئەگەر ڕەوشەکە وەها درێژەی هەبێ، ئەوا کوشتن و گرتن زۆر دەبێ و دۆخەکە لە دەست دەسەڵاتی ئێران دەردەچێ.
kdp-
Top