"بەغدا بە پارە دەیەوێ دیموگرافیای دەشتی نەینەوا بگۆڕێ"

بەڕێوەبەری کاروباری کریستیانەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، پێکھاتەیەکی دەشتی نەینەوا کە شیعەن ھاوکاریی دارایی لە حکوومەتی عێراق وەردەگرن بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و دەشڵێ، یان دەبێ بە ھێز ڕووبەڕویان ببنەوە، یان ئەمەریکا و ئەورووپا فشارێکی جیددی بکەنە سەر حکوومەتی (عەبادی) بۆ ڕاگرتنی ئەو پیلانەی دژی کریستیانەکان بەڕێوە دەچێت.

(خالید جەمال)، بەڕێوەبەری کاروباری کریستیانەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی گۆڕینی دیموگرافیای دەشتی نەینەوا دەستی پێ کردووە و پێکھاتەیەکی ناوچەکە پارە لە بەغدا وەردەگرێت تا زەوی و خانووی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا بکڕن، بۆ ئەمەش سوودیان لەو کۆچەی ھاووڵاتییانی کریستیان بینیوە، کە بە ھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوونە و خانوو و زەوییەکانیان بە نرخێکی ھەرزان دەکڕن، ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە، چونکە ئێمە زانیاریی وردمان ھەیە ئەو لایەنە ھاوکاریی دارایی لە حکوومەتی عێراق وەردەگرێت بۆ ئەوەی دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت."
لە دوای ھێرشی تیرۆریستانی داعش نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کریستیانی دەشتی نەینەوا ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون و تا ئێستاش بە ھۆی مەترسییان لە سیاسەت و تاوانەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەشێکی زۆریان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان."
(ھۆگر چەتو)، سەرۆکی تۆڕی ھاوپەیمانیی کەمایەتییەکانیش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ڕەوشی کەمایەتییەکانەوە لە سنووری ماددەی ١٤٠ گوتی: "دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ٢٧ ھەزار خێزانی کەمایەتییەکان لە سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق ئاوارە و دەربەدەر بوونە، ئەمە جگە لە ڕفاندنی ھەشت ھاووڵاتی لەو ناوچانە لە ساڵی ڕابردوودا کە تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە."

بەرپرسەکەی کریستیانەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەداخەوە ئێستا شیعە دەسەڵاتداری عێراقە و پاڵپشتی لە ھەندێک لایەنی سەر بە خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی زۆڵم و زۆری لە ھاووڵاتییانی کریستیان و پێکھاتەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵاتی حەشدی شەعبی بەکار دێنن بۆ چەوساندنەوەی گەلی ئێمە و ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەریان."
کریستیانەکان زیاتر پشتیان بە کەنیسە و وڵاتانی ئەورووپا گەرمە بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان و پاراستنیان لە عێراق، بەڵام ھەوڵەکان نەگەیشتوونەتە ئاستێک کۆتایی بەو مەینەتیانە بێت، کە چەندین ساڵە لە لایەن ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراقەوە بەرامبەریان دەکرێت، لەم بارەیەوە (خالید جەمال) گوتی: "ھیچ چارەیەک نییە بۆ ڕاگرتنی ئەو پیلانە، یان دەبێ ڕووبەڕوویان ببینەوە و بە ھێز بیانوەستێنین، یان بە ڕێگەی دانوستان، کە ئێستا کەنیسە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا لە دانوستاندایە تا فشار بخرێتە سەر حکوومەتی (حەیدەر عەبادی) بۆ ڕاگرتنی پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی دەشتی نەینەوا."
(ھۆگر چەتو) دەڵێت: "پێویستە فشار بخرێتە سەر حکوومەتی عێراق تا بە ھۆی ململانێی سیاسییەوە ھاووڵاتیانی کەمایەتییەکان نەبنە قوربانی، ھ
kdp-
Top