ئەمساڵ یاسای لێبووردنى گشتی له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ دەكرێ
نازم هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان ڕأيگهیاند "به‌هۆی پشووه‌كانى سه‌ری ساڵی نوێوه یاسای لێبووردنى گشتى نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لێژنه‌ى بۆ پێك نه‌هێنراوه".
هەركی پێی وایه جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاساكه ده‌كه‌وێته ساڵی نوێوه، ئومێدیش ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌ندكراوان و ئه‌وانه‌ى له لێكۆڵینه‌وه‌دان یاساكه بیانگرێته‌وه و به كه‌سوكاریان شاد ببنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه یاسای لێبووردنى گشتى په‌سه‌ند كراوه، هه‌روه‌ها وه‌زیرى داد به وه‌كاله‌ت له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هاتنى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاسته‌وخۆ یاساكه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ ڕوونیشى كرده‌وه، كه ئێستە پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى داد ڕه‌وانه كراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش یاساكه له ڕۆنامه‌ى واقعى كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
