سۆران.. لەشەوی سەری ساڵ 20 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایکبوون

 سۆران.. لەشەوی سەری ساڵ 20 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایکبوون
بەرپرسی راگەیاندن و خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران، ئاشکرای دەکات، لە شەوی سەری ساڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران، 20 منداڵ لەدایکبوونە.

رێزان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندن و خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران، رايگەیاند: "لەشەوی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەکەمان 20 منداڵ لەدایکبوون، لەوانەی بەشێوەی ئاسایی لەدایکبوون بریتی بوون لە 9 و کوڕو 8 کچ، لەگەڵ 3 منداڵی دیکە کە بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایکبوون و ھەر ھەموویان باری تەندروستیان باشە".

بەرپرسی راگەیاندن و خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە لەوانەیە لەدایکبوونی دیکەش لەسنوورەکەدا ھەبووبێت کە لەماڵەوە یان شوێنێکی دیکە منداڵ لەدایکبوو بێت لەشەوی سەری ساڵدا، بەڵام ئەوانەی کە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران لەدایکبوونە، ژمارەیان 20 منداڵە.









باسنيوز
Top