سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش باسی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا دەكات
له دیمانه‌یه‌كیدا كه له زیندانه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بێڵد)ـی ئه‌ڵمانی ئەنجامی داوە، ده‌میرتاش له‌باره‌ی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له 2019دا ده‌ڵێ "من كه‌سێكی خه‌باتگێڕم، له هه‌ر شوێنێك بۆ هه‌ر شوێنێك كاندید بكرێم گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه به لای منه‌وه بۆ ئاشتی و دیموكراتی له خه‌باتكردن به‌رده‌وام ده‌بم، ئێستەش هیچ پلانێكم نییه بۆ ئەوەی بۆ هیچ پۆستێك خۆم كاندید بكه‌م".
باسی له‌وه‌ش كرد كه ماوه‌ی 14 مانگه له زیندانه و 34 داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە رێگه‌یان نه‌داوه بچێته به‌رده‌م دادگا، بۆیه پێیوایه دادگاكانی توركیا بێلایه‌ن نین و هه‌موویان له ژێر فه‌رمانی ئاكپارتیدا بڕیار ده‌ده‌ن.
باسنيوز
