سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش باسی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا دەكات

 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش باسی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا دەكات
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په‌، كە چاوەڕوان دەكرا لە هەڵبژاردنی 2019دا خۆی بۆ پۆستی سەركۆماری توركیا كاندید بكاتەوە، رایگەیاند هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ خۆ كاندیدكردنی بۆ هیچ پۆستێك.

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا كه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بێڵد)ـی ئه‌ڵمانی ئەنجامی داوە، ده‌میرتاش له‌باره‌ی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ 2019دا ده‌ڵێ "من كه‌سێكی خه‌باتگێڕم، له‌ هه‌ر شوێنێك بۆ هه‌ر شوێنێك كاندید بكرێم گرنگ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ به‌ لای منه‌وه‌ بۆ ئاشتی و دیموكراتی له‌ خه‌باتكردن به‌رده‌وام ده‌بم، ئێستەش هیچ پلانێكم نییه‌ بۆ ئەوەی بۆ هیچ پۆستێك خۆم كاندید بكه‌م".

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ماوه‌ی 14 مانگه‌ له‌ زیندانه‌ و 34 داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە رێگه‌یان نه‌داوه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، بۆیه‌ پێیوایه‌ دادگاكانی توركیا بێلایه‌ن نین و هه‌موویان له‌ ژێر فه‌رمانی ئاكپارتیدا بڕیار ده‌ده‌ن.










باسنيوز
Top