عەبادی دوای کەرکووک پارێزگاری مووسڵیشی لادا

 عەبادی دوای کەرکووک پارێزگاری مووسڵیشی لادا
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئاماژە بەوە دەکات کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پارێزگاری کەرکووک پارێزگاری مووسڵیشی لاداوە.

ماوەیەک پێش ئێستا لە ئەلقووشی سەر بە پارێزگای مووسڵ، ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و بە دەنگی ٢١ ئەندام، پارێزگار لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و دواتر پارێزگاری مووسڵ لە دادگا تانەی لەو بڕیارە دا و دادگاش، لادانی پارێزگاری مووسڵ بە یاسایی دانا و ڕەتی کردەوە.

غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، لە لیستی برایەتی و پێکەوەژیان، رايگەیاند: "نووسراوی لادانی نەوفەل حەمادی، پارێزگاری مووسڵ، بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی گەیشتووەتە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەمەش دوای ئەو ھەڵمەتەیە بۆ لادانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک کردی".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەوەشی خستەروو: "بەداخەوە بەغدا دەستی کردووە بە گۆڕین و ئاراستەکردنی سیاسەتی خۆ لەسەرجەم پارێزگا سوننە نشیینەکان".










باسنيوز
Top