داوای لیپرسینەوە لە ھۆکاری لادانی زمانی کوردی لە فۆڕمی خۆراکی ساڵی 2018 دەکرێت
زانا ڕۆستایی، ئەندامی لێژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق، رايگەیاند: "دوای ئەوە کە فۆرمی خۆراکی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەزمانی عرەبی چاپ کرابوو، زمانی کوردی لێ دەرھێنراوە، دواتر بۆمان ڕوون بوویەوە کە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان وەری نەگرتووە، ئێستاش دەبێت لێپرسینەوە لە وەزارەتی بازرگانی بکرێت، بەتایبەت وەزیری بازرگانی تا ڕوونکردنەوە بدات و دەبێت فۆڕمی نوێ بەزمانی کورد و عەرەبی چاپ بکرێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی روون کردەوە، کە زیانە مادییەکە کە بەخەزێنەی گشتیی عێراق کەوتووە بەھۆی ئەو چاپەی کراوە، دەبێت لایەنێک بکەوێتە بەردەم بەرپرسیاریەتی، چونکە ئەمە بەھەدەرانی گشتی و دەبێت لێپرسینەوە بکرێت و بزانرێت ھەڵەکە چۆن ڕووی داوە.
باسنيوز
