ڕوونکردنەوە دەربارەی یاسا تازەکەی شەھیدان دەدرێت

 ڕوونکردنەوە دەربارەی یاسا تازەکەی شەھیدان دەدرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ڕوونکردنەوە دەربارەی یاسا تازەکەی شەھیدان دەدات، ئاشکرای دەکات بەپێی بڕگەیەکی یاساکە، مووچەی کەسوکاری ھیچ شەھیدێک نابڕدرێت.



فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ڕاگەیاند: "ئەو پڕۆژە یاسایەی ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە، تەنھا تایبەت نییە بە وەزارەتی شەھیدان، بەڵکو پێوەندی بە یاسای ژمارە (6) وەزارەتەوە ھەیە".



گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئەوەشی خستە روو: "پڕۆژەکە مەبەستی ڕێکخستنەوە و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە، بۆیە ئێمە وەک داکۆکیکار لە ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و دوای دیراسەکردنی ئەو ماددانەی کە پەیوەندییان بە مافەکانی کەسوکاری شەھیدانەوە ھەیە و بەتایبەت کەسوکاری شەھیدان، دڵنیا دەکەینەوە کە بەھیچ شێوەیەک دەستکاری مووچە و ئیمتیازاتەکانیان ناکرێت".



ئاشکراشی کرد، کە بەپێآ یاساکە ھەموو ئەوانەی کە بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەبنە وارس، ھەر بە وارس دەمێننەوە، بەڵام لەکاتی مردنی وارسدا، ئەوا کار بە یاسای خانەنشینی فیدراڵی دەکرێت، ھاوکات پێشنیازیان بۆ حکوومەت کردووە کە پێداچوونەوە بە تۆماری شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا بکرێتەوە.





باسنيوز
Top