نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی مێرگەسۆر دابەش دەکرێت

نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی مێرگەسۆر دابەش دەکرێت
قایمقامی مێرگەسۆر ڕای دەگەیەنێت، کە ئێستا دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتییانی سنوورەکەیان کراوە و بەردەوامیش دەبێت تا ھەر خێزان ەو بەرمیلێک نەوتیان پێ دەدرێت.

غەفور مەلاسوار، قایمقامی مێرگەسۆر، ڕاگەیاند: "لە گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری مێرگەسۆر، دەست کراوە بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتییان، ھەر خێزانەو بەرمیلێک نەوتیان پێ دەدرێت، دوای تەواوکردنی گوندەکانی سنوورەکەشمان، لە سەنتەری مێرگەسۆر نەوتەکە بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت".

قایمقامی مێرگەسۆر، رەتیشی دەکاتەوە کە دابەشکردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتییان راگیرابێت و لەو بارەیەوە گوتی: "ڕۆژانە دابەشکردنی نەوت بەردەوامە، بەڵام ھەندێک جار بەھۆی کەمیی ھاتنی تانکیی نەوتەکە، کەمتر دابەش دەکرێت".
bas news-
Top