نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی مێرگەسۆر دابەش دەکرێت
غەفور مەلاسوار، قایمقامی مێرگەسۆر، ڕاگەیاند: "لە گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری مێرگەسۆر، دەست کراوە بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتییان، ھەر خێزانەو بەرمیلێک نەوتیان پێ دەدرێت، دوای تەواوکردنی گوندەکانی سنوورەکەشمان، لە سەنتەری مێرگەسۆر نەوتەکە بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت".
قایمقامی مێرگەسۆر، رەتیشی دەکاتەوە کە دابەشکردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتییان راگیرابێت و لەو بارەیەوە گوتی: "ڕۆژانە دابەشکردنی نەوت بەردەوامە، بەڵام ھەندێک جار بەھۆی کەمیی ھاتنی تانکیی نەوتەکە، کەمتر دابەش دەکرێت".
bas news-
