مه‌سروور بارزانى: پێویسته به‌غدا واز له زمانى هه‌ڕه‌شه و سزادانى به كۆمه‌ڵ بهێنێت
به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینییه‌وه ، پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆم له گشت هاونیشتمانیانم له هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی جیهان ده‌كه‌م. ئاواته‌خوازم له‌م ساڵه نوێیه‌دا نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان كۆتاییان بێت و ئاشتی و ئاسایشی هه‌میشه‌یی به‌رقه‌رار بێت.
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیی له كاتێكدایه، كه هه‌رێمی كوردستان وێڕای قوربانیدان و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستان و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیانه‌ی خۆی له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه‌وه،به‌ڵام له ئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پێنی به‌غدا و گه‌له‌كۆمه‌كی و ددان نه‌نان به مافه سرووشتیه‌كانی دووچاری واقیعێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیانی له دۆخێكی سه‌خت و ناهه‌موار ده‌ژین.
هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان، داوا له حزبه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و پاراستن و پێشكه‌وتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی وه‌ك باشترین بژارده هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئومێده‌وارین به‌غدا واز له زمانی هه‌ڕه‌شه و سزادانی به كۆمه‌ڵ و نانه‌وه‌ی ئاشوب و خۆدزینه‌وه له بانگه‌وازه ئاشتیخوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بێنێت، كه هاوكات داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دی ده‌ستخۆشانه و سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گیان له‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وخۆراگری و په‌رۆشی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م، كه به‌رده‌وام هێزێكی له بننه‌هاتووی پاراستن و به‌دیهاتنی ده‌ستكه‌وته‌كانن
جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ پیرۆزه و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی هه‌مووتانه و ئومێده‌وارین جیهانی ئازاد رێز له مه‌ینه‌تی و قوربانیدان و ویستی ئازادانه و مافی چاره‌نووسی گه‌له ئاشتیپهروهرهكهمان بگرێت.
kdp-
