لێبوردنی گشتی کەوتە واری جێبەجێکردنەوە
لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد و بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە ژمارەیەکی زۆری تاوانبار و گیراوان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان بەر ئەو لێبوردنە دەکەون، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەو گێراوانە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و دوای پەسەندکردنی یاساکە پێویستە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
لەم بارەیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، (نەریمان تالب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کرا، ئێمە وەکو وەزارەت، ٢٨ ئەم مانگە لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاومان کردەوە و ئەمڕۆش چاپ کراوە و لە ڕۆژنامەدا بڵاو بووەتەوە."
(نەریمان تالب) گوتیشی: "بە پێی یاسا ھەرکاتێک بڵاوکرایەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لەمڕۆوە بە شێوەی کرداری ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
kdp-
