خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کرماشان دژی حکوومەت درێژەی هەیە

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کرماشان دژی حکوومەت درێژەی هەیە
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شاری کرماشان لە دژی حکوومەتی ئێران بەردەوامە.

رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، هاووڵاتییانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و دروشمی ”مەرگ“ بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان گوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پچڕاوە.

چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کردووە.








باسنيوز
Top