ھێزە ئەمنییەکان لەشاری سلێمانی بڵاو دەکرێنەوە

 ھێزە ئەمنییەکان لەشاری سلێمانی بڵاو دەکرێنەوە
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە ڕیوڕەسمەکانی ساڵی نوێ (2018ـی زایینی)، ھێزێکی ئەمنی لەبازاڕو شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی بڵاو دەکرێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ڕايگەیاند، ھەرچەند لایەنی پەیوەندیدار ھیچ ئامادەکارییەکی فەرمی بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ نەکردووە، بەڵام ھەموو ساڵێک ھاووڵاتییان بەمەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادی لە شەقامی سالم و مۆڵ و ھۆتێلەکان پێشوازی لەساڵی نوێ دەکەن.

ئاوات محەمەد هەروەها رایگەیاند، بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان، سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ”ھێزەکانمان لەنزیک ھۆتێل و شوێنە گشتییەکان جێگیر کردووە“.

قایمقامی سلێمانی هۆشداریی دا لەوەی، بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان ”بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەزگا ئەمنییەکان ڕێگە نادەن لەڕێگەی یاریی ئاگرینی مەترسیدارەوە، ھاونیشتمانیان خۆشحاڵیی خۆیان دەرببڕن، چونکە ئەو یارییانە مەترسیی جۆراوجۆر دروست دەکەن“.











باسنيوز
Top