ھێزە ئەمنییەکان لەشاری سلێمانی بڵاو دەکرێنەوە
رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ڕايگەیاند، ھەرچەند لایەنی پەیوەندیدار ھیچ ئامادەکارییەکی فەرمی بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ نەکردووە، بەڵام ھەموو ساڵێک ھاووڵاتییان بەمەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادی لە شەقامی سالم و مۆڵ و ھۆتێلەکان پێشوازی لەساڵی نوێ دەکەن.
ئاوات محەمەد هەروەها رایگەیاند، بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان، سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ”ھێزەکانمان لەنزیک ھۆتێل و شوێنە گشتییەکان جێگیر کردووە“.
قایمقامی سلێمانی هۆشداریی دا لەوەی، بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان ”بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەزگا ئەمنییەکان ڕێگە نادەن لەڕێگەی یاریی ئاگرینی مەترسیدارەوە، ھاونیشتمانیان خۆشحاڵیی خۆیان دەرببڕن، چونکە ئەو یارییانە مەترسیی جۆراوجۆر دروست دەکەن“.
باسنيوز
