هەولێر.. لە یەک ساڵدا پێنج پیاو بە دەستی ژنان کوژراون
رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، ئەژی ئیبراھیم، بەرپرسی لقی ھەولێری یەکێتی پیاوانی کوردستان، لە پرێس کۆنفڕانسێدا ئامارەکانی ساڵی 2017ـی شاری هەولێری ئاشکرا کرد.
- 614 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە لە دژی ژنان تۆمار کراون.
- 74 حاڵەتی خۆکوشتن و خۆسووتاندنی پیاوان تۆمار کراون.
- پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوان بە دەستی ژنانەوە بە یارمەتیی کەسانی دیکە، تۆمار کراون.
- 41 پیاوی پیر لەلایەن خێزانەکانیانەوە لەماڵ دەرکراون.
- 61 ژن خیانەتی هاوسەرییان لە پیاوەکانیان کردووە.
- 13 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە رووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی بوونەتەوە.
- 251 حاڵەتی رێگریکردن لە پیاوان لە بینینی منداڵاکانیان لەلایەن ژنانەوە، تۆمار کراون.
باسنيوز
