ئەردۆغان سەردانی کوردستان دەکاتەوە

 ئەردۆغان سەردانی کوردستان دەکاتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی باکووری کوردستان دەکاتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی کوردان دەداتەوە.



رۆژی 23/12/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەردوو شاری شرناخ و جۆڵەمێرگی لە باکووری کوردستان کرد.



بڕیارە هەفتەی داهاتوو، رەجەب تەییب ئەردۆغان جارێکی دیکە سەردانی باکووری کوردستان بکاتەوە و بچێتە شارەکانی رحا (ئورفە) و سێرت.



سەرۆک کۆماری تورکیا لەو سەردانەیدا، هەوڵ دەدات دەنگی کوردانی ئەو دوو شارە بۆ خۆی و حزبەکەی؛ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا، بە دەستبهێنێت.




باسنيوز
Top