لە خۆپیشاندانی لوڕستاندا شەش هاووڵاتیی کورد کوژران

 لە خۆپیشاندانی لوڕستاندا شەش هاووڵاتیی کورد کوژران


بەپێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاو کراونەتەوە، لە خۆپیشاندانی ئەم ئێوارە شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان، شەش خۆپیشاندەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.



بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانس گەیشتوون، لە خۆپیشاندانی ئەم ئێوارەیە لە شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەوەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان شەش هاووڵاتیی کورد کوژراون.



لە حاڵێکدا خەڵک بە شێوەی هێمانە دەستیان داوەتە ڕێپێوان، هێزە ئەمنییەکان، بە چەک و باتۆم و گازی فرمیشکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بەپێی وێنەکان شەش کەس کوژراون و هەتا ئێستا لەبارەی ژمارەی برینداران زانیاریی ورد لەبەردەستدا نییە.



ناوی چوار کەس لە خۆپیشاندەرە کوژراوەکان هەتا ئێستا ئاشکرا بووە کە بریتین لە: "هەمزه لەشنی، موحسێن ويرايسی، محەمەد چوباک و حوسێن ڕەشنوو".



هەر ئێستا لە چەندین شاری گەورەی ئێران خۆپیشادان بەردەوامە.


bas news-
Top