لە خۆپیشاندانی تارانیش پێنج کەس کوژران
بەپێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاو کراونەتەوە، لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزیی کە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تاران ڕووی داوە، 5 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی گەیشتوون، لە شاری کرماشان 8 کەس بریندار بووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە کرماشان، عەقیدێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
هەر ئێستا لە شارەکانی ساری، لە باکووری ئێران، لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەراک لە ناوەندی ئێران و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران خەڵک لەسەر شەقامەکانن و لەدژی حکوومەت خۆپیشاندان دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
bas news-
