له نه‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه‌دا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی درووست ده‌بێت
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان راشيگه‌یاند: "له نه‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه‌دا له ناوچه كوردستانییه داگیر كراوه‌كان، كه له‌لایه‌ن میلیشیاى حه‌شدی شه‌عبی و سوپاوه داگیركراون بۆشاییه‌كى ئه‌منىی زۆر گه‌وره درووست بووه، هه‌روه‌ها داعش له‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش مایه‌ی مه‌ترسییه".
ڕوونیشى كرده‌وه، كه پێشتر پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ى به خوێنى خۆی ئازادكردووه و پاراستوویه‌تى، به‌ڵام ئێستا هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن بیپارێزن و دوو ئامانجیشیان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌م هێزیان له‌و ناوچانه كۆبكه‌نه‌وه، دووه‌میان به بیانووی داعش له ته‌عریب كردنى ناوچه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وام بن.
گوتیشی: "پێى ده‌ستوور تا جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ده‌بێ هێزى هاوبه‌شى كوردستانیی و عێراقى له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن".
باس‌نیوز
