ڕواندز.. نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت
موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى وه‌رتێی سه‌ربه شارۆچكه‌ى رواندز، راى گه‌یاند: "به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه له وه‌رزى زستاندا، ئێستادا ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى، له‌رێگه‌ى بریكاره‌كانى خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتییانى شاره‌دێى وه‌رتێ و گونده‌كانى سنووره‌كه، كه ژماره‌یان زیاتر له 17 گوند ده‌بێت له وه‌رگرتنى به‌رمیلێك نه‌وت سوود مه‌ند ده‌بن".
گوتیشی: "دابه‌شكردنى نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت و تا هه‌فته‌ى داهاتوو، سه‌رجه‌م دانیشتووانى شاره‌دێى وه‌رتێ و گونده‌كانى سنووره‌كه به‌شه نه‌وتی خۆیان پێده‌درێت".
باس‌نیوز
