وەڵامێک بۆ عەبدولستار مەجید
عەبدولستار مەجید هەرچەندە نەیتوانیوە وەڵامێکی دروست و بەڵگەداری ھەواڵەکە بداتەوە، بەڵکوو لەژێر هەڵچووندا بە تۆمەت و تەشیھری (میدیای سیخوڕ و جاسووس)، ھەوڵی خۆدزینەوەی لە ڕاستی بابەتەکە داوە.
ئێمە لە ئەوە بۆ عەبدولستار مەجید دووپات دەکەینەوە کە هەواڵەکە بە تەواوی ڕاستە و وەک بەڵگەیەکیش، لەگەڵ وەڵامەکەماندا وێنەیەک لەو یاداشتە بڵاو دەکەینەوە کە لە ڕێگەی (ڤایبەر)ەوە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
عەبدولستار مەجید لە کاتێکدا بێ ئاگایی خۆی لە هەوڵەکە دەردەبڕێت کە شاڵاو جەمال، بەڕێوبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نووسراوەکەیان بەدەست گەیشتووە. هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش هەمان نووسراو بۆ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە نێردراوە، ئەمەش پرسیارێک دێنێتە ئاراوە کە ئاخۆ دەکرێت یاداشتێک لە دیوانی وەزارەتەوە ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە بکرێت و پەیوەندی بە خودی وەزیرەوە هەبێت، کەچی جەنابی وەزیر لێی بێئاگا بێت؟
ئەمەش ئەو یاداشتەیە کە لە ڕێگەی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکە نێردراوە و تێیدا هان دراون داوای مانەوەی عەبدولستار مەجید بکەن.
باسنیوز
