خۆپیشادان و ناڕەزاییەکان لە ئێران سەریان هەڵدایەوە

خۆپیشادان و ناڕەزاییەکان لە ئێران سەریان هەڵدایەوە
لە سێیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئێران کە زۆرێک لە شارە گەورەکانی گرتووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکانی کرماشان، تاران و ئیسفەهان و تاران دەستیان پێکردەوە.

بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە خەڵکی خۆپیشاندەر بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و کرماشان و شاری کورد و کەرەج جەماوەری ناڕازی دەستیان بە خۆپیشادان کردووەتەوە و ڕژاونەتە سەرشەقامەکان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوون، خەڵکی ناڕازی لەدژی حکوومەت و (ڕیفۆرمخواز و بناژۆخواز) دروشم دەدەن و لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و کرماشان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا گرژی و ئاڵۆزی ڕووی داوە.

خۆپیشادان و ناڕەزاییەکانی ئەم دوایەی شارە گەورەکانی ئێران کە تەنانەت دوو شاری قۆم و مەشهەد کە بە دوو شاری مەزهەبیی ئێران ناسراون، گرتووەتەوە، هۆکارەکەکانی گرانی، خراپیی دۆخی ئابووری، بێکاری و گرنگی نەدانی حکوومەتە بە داخوازییەکانی خەڵکن هەروەک لە خۆپیشادانەکاندا دەگوترا "واز لە غەزە و قودس و سووریا و فەلەستین بێنن، بیرێک لە ژیانی ئێمە بکەنەوە."

ئەو ڤیدیۆیەی کەلەم هەواڵەدا پیشان دراوە، دیمەنێکی ناڕەزایی جەماوەری خەڵکی کرماشانە









باسنيوز
Top