پەروەردەی كەلار بڕیارێكی لەبارەی توێژەرانی كۆمەڵایەتییەوە دەركرد

پەروەردەی كەلار بڕیارێكی لەبارەی توێژەرانی كۆمەڵایەتییەوە دەركرد


بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەلار، لە نووسراوێكدا كە گشتاندنی كردووە بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە، ڕای دەگەیەنێت نابێت توێژەرانی كۆمەڵایەتی لە لێژنەی تاقیكردنەوەكاندا دابنرێن.



لە نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەلاردا كە بە ژمارە 12593 لە 27/12/2017 دەرچووە و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە "ئاگادارتان دەكەینەوە، بەپێی ڕێنماییەكان نابێت توێژەری كۆمەڵایەتی لە لێژنەی تاقیكردنەوەكاندا دابنرێت".



بەپێی نووسراوەكە "توێژەرانی كۆمەڵایەتی تەنیا ڕاوێژیان پێدەكرێت لە كاتی بوونی كێشەی وەك گزی، یان ڕەخساندنی كەشێكی نالەبار لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا لەلایەن قوتابی یان خوێندكارەوە".



بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ڕۆژانی 7 ـ 15/1/2018 ئەنجام بدرێن.

bas news -
Top