مالكى گه‌ر نیازپاكى تێدابێ ده‌توانێت به كوتله‌كانى خوى پشتگیرى پروژهى كورد بكات له‌ناو په‌رله‌مان
یاساناس د. فکری عەزیز به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ناتوانین بلێین مالكى بریارى سیاسی له ده‌ستداوه، به پێچه‌وانه‌وه تاكه ركابه‌رى عه‌بادیه له هه‌لبژاردنی داهاتوو، مالكى گه‌ر نیازپاكى تێدابێ ده‌توانێت به كوتله سیبه‌ر و لایه‌نگر و كوتله‌كانى خوى پشتگیرى پروژهى كورد بكات له‌ناو په‌رله‌مان، بۆ نمونه دوسهى پێشمه‌رگه، خه‌رجى شارى كه‌ركوك...هتد.
د. فکری دیاریشیكرد: نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت په‌رته‌وازه‌ى ده‌نگى كورد كاریگه‌رى راستهوخوى له‌سه‌ر توندى هه‌لوێستى عه‌بادى هه‌یه و توندى و نه‌رمى عه‌بادى یان مالكى سیناریوى شیعه و خودى ئێرانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش توركیا و سعودیه و ولاتانى سونه له پێناو لاوازبونى كورد تا عه‌ره‌بى سونه هێزى له‌به‌ر بێته‌وه له رووى سیاسی و سه‌ربازى ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر ده‌بێ له فلمى نوێی شه‌رى به‌غدا و هه‌ولیر.
payam ner -
