نرخى نهوت
ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 29 ی12ی2017 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 66 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 60 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
payam ner -
