ته‌له‌عفه‌ر.. زياتر له 70 گوله هاون و 20 كتێبى توركى له كۆگايه‌كى داعش دۆزرانه‌وه
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه سايته عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى رايگه‌ياندووه، له چوارچێوه‌ى گه‌ڕان و پشكنين بۆ شوێنه‌وارى داعش و چه‌كداره راكردووهكانيان و شانه نووستووهكانيان له ته‌له‌عفه‌ر كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئه‌و چه‌كدارانه دۆزرايه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، كارمه‌ندانى فيرقه‌ى 15 توانيان له گوندى عبرهى دووه‌مى سه‌ر به ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌و كۆگايه بدۆزنه‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ده‌رگاى كۆگاكه به زمانى توركى نووسراوه: "برايان هێنانهژوورهوهى ماتۆڕ و پايسكيل قه‌ده‌غه‌يه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كتێبه توركييهكان سه‌رچاوه‌ى بير‌ى توندڕه‌وانه‌ى ئه‌و چه‌كداره توركانه بووه كه له ريزى داعشدا بوونه.
K24-
