حەشدی شەعبی لە خورماتوو ماڵی هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی سووتاند
چالاكانى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) بڵاويان كردووه‌ته‌وه، نيوه شه‌وى ڕابردوو له گه‌ڕه‌كى كۆماریى نزيك پاركى خورماتوو ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان کردووەتە سه‌ر ماڵى هاووڵاتييه‌كى كورد و ئاگریان تێ بەرد داوە.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان ئه‌و هاووڵاتييه كورده ناوى (ئيبراهيم سه‌مين)ه و ماڵه‌كه‌ى سووتێنراوه.
دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى وێرانكارى و سوتاندن بووه‌ته‌وه له لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه.
به‌و هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه ئاواره بوونه و زۆرينه‌ى ماڵه كوردييه‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌يه سووتێنراون.
باسنيوز
