ئه‌مریكا پێدانى ڤیزه‌ى به هاووڵاتیانى توركیا ده‌ستپێكرده‌وه
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، بڕیارى دا ده‌رگاى پێدانى ڤیزه‌ى ئه‌مریكا به هاووڵاتیانى توركیا بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، ده‌سه‌ڵاتدارانى توكیا به‌ڵێینیان دا، جارێكى تر كارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌كه، ده‌ستگیر نه‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/ 12/ 2017 له ڕاگیه‌اندراوێكدا، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ڤیزه‌ى بۆ هاووڵاتیانى توركیا، ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "له تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، حكوومه‌تى توركیا گره‌نتى له ئاستێكى باڵادا داوه، كه جارێكى تر كارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌كه ده‌ستگیر نه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گره‌نتییانه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه متمانه‌ى هه‌یه كه دۆخى ئه‌منی باش بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه، ده‌رگاى پێدانى ڤیزه به هاووڵاتیانى توركیا، كرایه‌وه".
پێشتر، نێرده‌ى ئه‌مریكا له توركیا و به‌رامبه‌ركه‌شى له واشنتۆن، پێدانى ڤیزه‌یان به هاووڵاتیانی یه‌كتر ڕاگرت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كارمه‌ندێكى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان له ئه‌نقه‌ره، ده‌ستگیر كرد.
BAS NEWS-
