به‌به‌ڵگه‌وه.. عه‌بادى به‌فه‌رمى پۆستى پارێزگارى له نۆفهڵ حه‌مادى وه‌رگرته‌وه
له نووسراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌كه‌ى واژۆى كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ، بڕیاری دهستكێشانهوهى بۆ (نۆفهڵ حه‌مادى) بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ له پۆسته‌كه‌ى، ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه‌ى عه‌بادى، دواى دوو نووسراوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دێت. پێشتریش له دانیشتنێكدا، به‌تۆمه‌تى بوونى دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى، به كۆى ده‌نگ بڕیارى لادانى (نۆفهڵ حه‌مادى) ده‌ركرد، به‌ڵام به‌بڕیارى دادگا، گه‌ڕایه‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى خۆى.
له‌وباره‌یه‌وه، به‌شار كیكی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند: "له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه، عه‌بدولقادر شنگالى، جێگرى پارێزگار، پۆستى پارێزگار به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بات".
BAS NEWS-
