لە هەولێر هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایەک و بریندار دەکرێت

لە هەولێر هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایەک و بریندار دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕای گەیاندووە، کە لە یەکێک لە قوتابخانەکان، له‌لایه‌ن باوكى قوتابییه‌كه‌وه‌ هێرش کراوەتە سەر یەکێك لە مامۆستاکان و بریندار کراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/ 12/ 2017 بەڕێوەبەرایەتی شتیی پەروەردەی هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، کە وێنەیەکی نێردراوه‌، تێدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە ڕۆژی چوارشەممە گرژی لە نێوان باوکی قوتابییەک و مامۆستایەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سەربە پارێزگای هەولێر ڕووی داوە، بەو هۆیەشەوە مامۆستاکە بریندار بووە.


هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، دوای ڕووداوەکە، لێژنەیەک لەلایەن پەروەردەی دەشتی هەولێرەوە پێکهێنراوە و داواش لە پۆلیس کراوە لێکۆڵینەوە لە وردەکاری ڕووداوەکە بکات.
BAS NEWS-
Top