قه‌ره‌ته‌په.. 30 چه‌كدارى داعش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندێك كه‌سێكیان كوشت
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لەقەرەتەپە ڕای دەگەیەنێت، نزیكه‌ى 30 چەکداری داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکە و تیرۆریان کردووە.
محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە قەرەتەپە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فه‌یسبووک) ڕایگەیاندووە، ئەمشەو نزیکەی 30 چەکداری داعش چوونەتە سەر ماڵی کەسایەتی ناسراوى ناوچه‌كه (محەمەد حەمید) کە ناسراوە بە (ئه‌بو هەوادەس) لە گوندی عەوامر کەسەر بە شارەدێی قەرەتەپەیە و دەست بەجێ تیرۆریان کردووە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی خستوویەتیە ڕوو، دوا بەدوای تیرۆرکردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه، چه‌كدارانى داعش ناوچەکەیان چۆڵ کردووە و بەرەو چیای حەمرین هەڵهاتوون.
BAS NEWS-
