له زاخۆ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه 21 كه‌س بوونه قوربانی
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆك گوتی: "ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه(28-12-2017)له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی شاره‌دێی باتیف و شاری زاخۆ و له نزیك گوندی"ئا‌ڤ گه‌نی" سێ ئۆتۆمۆبێلی پێكیانداداوه و له ئه‌نجامدا هه‌رسێ ئۆتۆمۆبێله‌كه گڕیان گرتووه و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 19 كه‌سی دیكه‌ش به‌شێوه‌ی جیاواز زامدار بوونه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و زامدارهكانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نزیكترین نه‌خۆشخانه له شوێنی ڕووداوه‌كه.
bAS NEWS-
