رژێمی ئەسەد و پەیەدە لە حەلەب رێککەوتن
ئەمڕۆ چوارشەممە پەیەدە و رژێمی ئەسەد لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای پەكەكە و رژێمی سووریا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ھولوک، شێخ خدر، عەین تەل و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب رێککەوتن.
بەپێی ئەو رێککەوتنە کە بە نێوەندگیری بەرپرسانی رووسیا کراوە، لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ھێزەکانی رژێم و پەیەدە/پەکەکە پەیرەویی ئەمنی ھاوبەش بەڕێوە دەبەن.
لایەنەکان لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گەڕەکەكانیش رێککەوتن و بەم پێیەش رژێمی ئەسەد سووتەمەنی بۆ ئەو گەڕەکانە دابین دەکات کە لە ژێر دەستی پەیەدەدان.
ھاوکات راشگەیەندراوە کە بۆ شارۆچکەی عەفرینی سەر بە شاری حەلەب کە دەکەوێتە سنووری سووریا-تورکیا، کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان درێژەی ھەیە.
bas news-
