نەخشەڕێگایه‌ك بۆ ترامپ: کورد پڕچەک بکە و پشت لە عێراق بکە

 نەخشەڕێگایه‌ك بۆ ترامپ: کورد پڕچەک بکە و پشت لە عێراق بکە
پسپۆڕێکی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا نەخشەڕێگایەک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا (ترامپ) پێشنیاز دەکات. بەگوێرەی نەخشەڕێگاکە داوا دەکات کورد لە عێراقدا پڕچەک و پاڵپشتیی بکرێن. هەروەها ئەمەریکا پشت لە عێراق بکات و، بەمجۆرە ئەمەریکا دەتوانێ نفووزی ئێران لە عێراقدا نەهێڵێ.

ترامپ (سەرۆک رەیگن)ـێکی دیکەی ئەمەریکا
(دۆناڵد ترامپ) لە ئەمەریکادا بە تەواوکەری سیاسەتی سەرۆک (رۆناڵد نیلسن رەیگن) سەیر دەکرێ، ئەم سەرۆکە لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٩ سەرۆکی ئەمەریکا بوو.
(رەیگن) بە رێگەی کەمکردنەوەی باج لە ئەمەریکا دەستی پێکرد و بە شكستی سیاسه‌ت و قه‌ڵه‌مڕۆییی رووسیا لە جیهان کۆتایی هات، کە ئەمەریکای لە ڕووی ئابوورییەوە بوژاندەوە و جەنگی ساردی لە رووسیا بردەوە، هەروەها توانی نفووزی ئەمەریکا لە هەموو جیهان بەهێز بکات، ئێستا (سەرۆک ترامپ) دەیەوێ بڵێ من (رەیگن)ی دووەمم کە ئەم کارە دەکەم، چونکە لە یەکەم کاریدا یاسای کەمکردنەوەی باجی لە ئەمەریکادا سەپاند و کۆمارییەکان لە هەردوو ئەنجوومەنی سێنات و هاوسدا، توانییان پڕۆژەیاساکە تێپەڕێنن و (ترامپ) واژی لەسەر کرد و کردی بە دەستکەوتێکی جەژنی کریسمس.
(ترامپ) لە دووەمکاریشیدا دەڵێ، دەبێ لە رۆژهەڵاتی ناویندا شكست به‌ سیاسه‌ت و قه‌ڵه‌مڕۆییی ئێران بێنم. ئه‌و نەخشەڕێگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکای راگەیاند کە لە بەشێکدا باسی بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەکات لە رۆژهەڵاتی ناویندا بە رێگەی هاوپەیمانانی ئەمەریکا.
(مایکل مەکۆڤسکی) شارەزای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کە پێشووتر لە بواری رێگریکردن لە گەشەکردنی چەکی ئەتۆمی ئێران لە نووسینگەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کاری کردووە و، ئێستایش سەرۆکی پەیمانگای جووەکانە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) پێشنیاز دەکات تا بەو رێگەیەوە بتوانرێ رووبەڕووی ئێران ببێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناویندا، بە تایبەت لە هەرچوار وڵاتی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەندا.
kdp-
Top