مەحمود سەنگاوی پیلانێكى نوێی سوپاى عێراق دژ به ههرێمى كوردستان ئاشكرا دهكات
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕايگهیاند: "ئەمڕۆ سوپای عێراق، ھەوڵیدا بۆ ناوچەکانی کەلار و گەرمیان لەشکرکێشی بکات و ئەو ناوچانه داگیر بكات کە پێش ساڵی 2003 چۆڵی کردبوو، ئاگادارمان کردنەوە کە ڕازی نابین لەو شوێنانە ھێزەکانیان جێگیر بکەن و پێشڕهوی بكهن".
ههروهها، گوتیشی:"لهگهڵیاندا كۆبووینهوه و پێیان ڕاگهیاندین، کە ئەو ناوچانە داعشیان تێدایه و ئێمە ھەوڵی پاراستنی دەدەین، بەڵام ئێمە ئاگادارمان کردنەوە ھەموو بەرپرسیاریەتییەکی داعش دەخەینە ئەستۆی خۆمان و ھێزی پێشمەرگە ئەو نەوچانە دهپارێزن".
جهختیشی كردهوه، كه بەھیچ شێوەیەک ڕێگه نادهن، سوپای عێراق و میلیشیاكانى حهشدى شهعبى، ھێزی خۆیان ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکهن، گوتیشی: "چەندین ساڵە پێشمەرگە ئەو ناوچانەی بەخوێن پاراستووە، ئێستا چۆن قهبوڵی دەکەین، ئەو ناوچانەی خۆمان سوپای عێراق کۆنتڕۆڵیان بکات".
مەحمود سەنگاوی، باسی لەوەشکرد، ئەگەر سوپای عێراق بیەوێت ھێز بەرەو کەلار و گەرمیان ڕهوانه بكات، ئەوە پیلانێکە و دژی ھێزی پێشمەرگە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەرپادەکرێت، بەڵام ئێمە ھیچ کات ئەوە قبوڵ ناکەین، گوتیشی: "سوپای عێراق، دهتوانێت تا ناوچهى (قەرەبڵاخ) هێز بنێرێت، چونکە ساڵی 2003 لەو ناوچەیە بوون".
باسنيوز
