پارێزەرێک: دەبووایە گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر لە زیندان بوونایە
وەھاب عەلی، شارەزا لە بواری نەوت و وزە، رايگەیاند: "لە کاتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا کاتی خۆی ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەکێتی گوتی بەرگری لە نەوتی دزراوی کەرکووک ناکەین، واتا لە ڕووی ئابوورییەوە سەقفێکی سیاسی بۆ رادەستکردنی نەوتی کەرکووک بە بەغدا ھەبووە، ئەمەش وای کرد کە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر زیانێکی زۆر لە ئابووریی کوردستان بدات، لە 50%ی داھاتی کوردستان کەم بکات".
ئەو شارەزایەی بواری نەوت و وزە، جەختی لەوەش کردەوە، کە حەقە ئەوانەی پرسی کەمی مووچە دەوروژێنن، ڕووکەنە ئەو گرووپە.
ھاوکات، پارێزەر جەمال رەشید، لە دادگای سلێمانی رايگەیاند: "١٦ی ئۆکۆتبەر خیانەت بوو، ئەگەر یاسا سەروەر بوایە شوێنی بکەرانی ئەوان زیندان دەبوو، نەک بە ئازادانە بسورێنەوە".
ئەو پارێزەرە، ئەوەشی روون کردەوە، کە لە 16ی ئۆکتۆبەر زیاتر لە 51%ی خاکی کوردستان لەدەست درا، سەرجەم بیرە نەوتەکانی (بای حەسن) لەدەستچوو، گوتیشی: "ئەوەش کاریگەری کردە سەر مووچە، بۆیە ئێستا پەرلەمان ئەو کەیسەی جوڵاندووە و دەبێت تاوانباران سزا وەربگرن".
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
باسنيوز
